کیومەرس حەبیبی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: پاش 45 ڕۆژ کاری چڕوپڕ و دانیشتنی بەردەوامی نێوان دەزگا بەڕیوەبەرییەکانی پارێزگا، وەزارەتخانە هاوپەیوەندەکان، دامودەزگای سەرۆک کۆماری و ڕێکخراوی پلان و بوودجە، پلاندانان بۆ سەفەری دوکتۆر پزشکیان بۆ پارێزگای کوردستان یەکلا بۆوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێشنیاری گوژمەی 36 هەزار ملیارد تمەنی لە پێناو پلانە پێشنیارە ئاوەدانییەکانی کوردستان، بە سەرۆککۆمار لە سەفەری بۆ کوردستان، ڕاشیگەیاند: ئەو گۆژمەیە لە ئەگەری تەرخاندران تەواو و لە کاتی خۆی، دەتوانێ ڕێخۆشکەری وەبەرهێنانی زۆربەی پڕۆژە باڵاکانی پارێزگا لە بوارگەلی ئاو، ڕیگە، جادە، فەرهەنگ، گەشتیاری، پیشەسازی، پەروەردە، ڕاهێنانی باڵا، توندروستی و دەرمان بێت.
Your Comment